وتووێژکه‌ری باڵای فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی ناڕاسته‌وخۆی ئاشـتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان دوای زیا له 17 مانگ دابڕان به شـێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌سـتیپـێـکردووه.
سائب عریقات ئه‌و گوته‌یه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕاگه‌یاند دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی نێوان جۆرج میچڵی نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له شـاری ڕامه‌ڵڵا له که‌ناری خۆرئاوادا که میچڵ سه‌رپه‌رشـتی وتووێژه‌کان ده‌کات.
بنیامین ناتانیاهو سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیلیش له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه گوتی ئومێده‌واره وتووێژی ناڕاسته‌وخۆ به زووترین کات به‌ره‌و گفتوگۆی ڕاسـته‌وخۆ هه‌نگاو بنێت.
میچڵ له ڕۆژانی دوایـیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ناتانیاهو له ئۆرشه‌لیم قودس کۆبووبۆوه.
ڕێـکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانیش له دوێنێ شه‌ممه ده‌سـتپـێـکردنی وتووێژی ناڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ڕێی ئه‌مه‌ریکاوه په‌سه‌ندکرد.
سه‌رۆک مه‌حمود عه‌باسیش پـشـتگیری وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کردبوو به ناوبژیوانکردنی ئه‌مه‌ریکا و پشـتیوانی بۆ پـلانه‌که‌ی له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌بیـیه‌وه به‌ده‌سـتهێناوه.