کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڵه‌ستینی له که‌ناری ڕۆژئاوا ده‌ڵێن به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین قایل بووه به پـێشنیازی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی وتووێژی ناڕاسته‌وخۆی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن کۆمیته‌ی کارگێڕی به‌ره‌ی ڕزگاریخوازانی فه‌له‌ستین هاوکاتی کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه که له شاری ڕامه‌ڵا کراوه قایل بووه به‌و پێشنیازه‌ی ئه‌مریکا.
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌کان به‌و پێشنیازه قایل بووه که به ناوبژیکردنی (جۆرج میتچێل) نێردراوی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.