Accessibility links

مایکرۆسۆفت: سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی ڕووسیا 42 وڵاتی هاوپەیمانی ئۆکرانیایان کردۆتە ئامانج


مایکرۆسۆف لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت هاوکات لەگەڵ هێرشە ئەلیکترۆنییەکاندا بۆ سەر ئۆکرانیا، هاککەرەکانی سەر بە ڕووسیا " سیخوڕییەکی ستراتیژییان " دژی حکومەت و ڕێکخراوە مرۆییەکانی 42 وڵاتییان ئەنجامداوە، ئەو وڵاتانەش سەرجەمییان یارمەتی کیێڤیان داوە.

سەرۆکی مایکرۆسۆفت براد سمیث گوتی " لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە، بە ئامانجکردنی هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسییەکانەوە لە سەدا 29 سەرکەوتوو بووە."

سمیث گوتی " لەکاتێکدا وڵاتانی هاوپەیمان یەکیانگرت بۆ بەرگریکردن لە ئۆکرانیا، دەزگاکانی هەواڵگری ڕووسیا چالاکییە سیخوڕییەکانیان و ئەرکەکانیان بۆ دزەکردنە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتی حکومەتەکانی دەرەوەی ئۆکرانیا زیادکردووە."

نزیکەی دوو لەسەر سێی ئامانجی سیخوڕییە ئەلیکترۆنییەکانی ڕووسیا وڵاتانی ناتۆ بوون. ئەمەریکا ئامانجی سەرەکی بووە و پۆڵەنداش دووەمین ئامانج بووە کە ڕێگای سەرەکییە بۆ گەیشتنی پشتیوانییە سەربازییەکان بۆ ناو ئۆکرانیا. لە دوو مانگی ڕابردوودا دانیمارک و نەرویج و سوید و تورکیاش کراونەتە ئامانج.

نیوەی ئەو 128 ڕێکخراوەی کە کراونەتە ئامانج دەزگا حکومییەکان بوون و لە سەدا دوانزەیان دەزگا ناحکومییەکان بوون، زیاتر ڕێکخراوە مرۆییەکان و دەزگاکانی ڕاوێژپێدان کراونەتە ئامانجی ئەرکە سیخوڕییە ئەلیکترۆنییەکان. ئامانجەکانی دیکەش بریتی بوون لە کۆمپانیاکانی پەیوەندییەکان و وزە و بەرگری.

XS
SM
MD
LG