کۆبونه‌وه‌کانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ک چۆن یه‌که‌م کۆبونه‌وه نه‌بوون له‌سه‌ر به‌رنامه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ، به‌هه‌مان شێوه‌ش دوا کۆبونه‌وه نابن.
مایکڵ ئادلێر ، پسپۆڕی کاروباری ئێران له نێوه‌ندی ودرۆ وڵسن بنکه له واشنتۆن له ژنێف بوو وه‌ک چاودێرێک بۆ کوبونه‌وه‌کان و ده‌ڵێت ئه‌و کۆبونه‌وانه جیاواز بوون له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌کانی پێشتردا .
به‌ڕێز ئادلێر ده‌شلێت له کۆبونه‌وه‌کانی ڕۆژانی 6 و 7 ی ئه‌م مانگی 12 یه‌دا ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاواش هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوێت که ده‌شێت وه‌ک به‌ره‌نجامێک ئه‌و هه‌نگاوه بچوکانه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کاری خۆی بکات و چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ قه‌یرانی ناو‌کی ئێران ببینێته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ مایکڵ ئادلێر ، پسپۆڕی کاروباری ئێران له نێوه‌ندی ودرۆ وڵسن، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئامده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:38 خوله‌که.