مایکڵ ئادلێر، پسپۆڕی کاروباری به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران له نێوه‌ندی ودرۆ وێڵسن له واشنتن ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی یۆرانیۆم تاکتیکێکی نوێی ئێرانه چونکه هه‌ست و ترسێکی گه‌وره‌ی له‌لا دروست بووه له‌سه‌ر ئه‌و سزا نوێیانه‌ی باسده‌کرێن. مایکڵ ئادلێر ده‌شڵێت کێشه‌ی ئه‌م سه‌ودا نوێیه‌ی ئێران له‌وه‌دایه که ئێران بۆخۆی ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له پیتاندنی یۆرانیۆم به ئاستی له‌سه‌دا بیست و بێگومان وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاش نایه‌وێت ئێران توانایی پیتاندن له ناو ئێران‌دا په‌ره بسه‌نێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئادلێردا کردویه‌تی ڕاپۆرتێـکی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:50 خوله‌كه.