ئیران و تورکیا به پـێشێلی و گوێ نه‌دان به یاسا نێونه‌ته‌ویه‌کان و سه‌روه‌ری ووڵاتێکی تر، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر بۆردومانی ناوچه‌کانی سنوری هه‌رێمی کوردستان. دکتۆر محه‌مه‌د پشده‌ری ووته‌بێژی هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له قوربانیان و زیان‌لێکه‌وتوه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له ساڵی 1964 وه له‌گه‌ڵ بۆردومانه‌کاندا ڕاهاتووین، به‌ڵام گه‌وره‌ترین کاره‌سات ئه‌وه‌یه ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بێت نه‌زانیت که‌ی ده‌مریت وه چ شتێکیش له ئاسمانه‌وه به‌ر ده‌بێته‌وه تۆ ده‌کوژێت. دکتور پشده‌ری هه‌روه‌ها له نه‌رمی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عیراق و ئه‌مریکاش ره‌خنه ده‌گرێت له به‌رامبه‌ر کرداره‌کانی ئه‌و ووڵاتانه بو بۆرمانکردنی ناوچه‌که به بیانوی جۆراوجۆر.