تیمێـکی پـزیشـکی له مه‌کسیک ده‌ڵێت پـیاوێـک که کاتی خۆی کاره‌با لێـداوه و هه‌ردوو قۆڵی سووتاوه و له‌ده‌ستی دابوون ، وا ئێسـتا بوو به یه‌که‌م که‌س له ئه‌مه‌ریکای لاتین دوو قۆڵی که‌سێـکی دیکه‌ی بۆ بگوێزرێته‌وه.
دکتۆر مارتن ئیگلیسیه‌س مۆرالێس سه‌رۆکی ئه‌و تیمه‌ی نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌که‌ی ئه‌نجامداوه گوتویه‌تی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی نیشـانی ده‌ده‌ن نه‌شـته‌رگه‌ریـیه سه‌رکه‌وتوو بووه، به‌ڵام هێشـتا زۆری ماوه به ته‌واوه‌تی چاک بـبێته‌وه و بۆ ژیانی ئاسایی خۆی بگه‌ڕێته‌وه.
گه‌برێل گرانادۆسی ته‌مه‌ن 52 سـاڵ له 18 ی مانگی پـێـنجدا له ناوه‌ندێـکی پـزیشـکی مه‌کسیکۆ سیتی پایته‌ختی مه‌کسیک نه‌شته‌رگه‌یه‌که‌ی بۆ ئه‌نجام درا و هه‌ردوو قۆڵی پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 34 سـاڵی بۆ گواسـترایه‌وه که مێشـکی واسـتابوو و چیدی زیندوو نه‌ده‌بووه‌وه.
تیمی نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌که له 60 که‌سی شـاره‌زا پـێـکهاتبوو که له چه‌ندین به‌شی پـزیشـکی جۆراوجۆردا کارده‌که‌ن.