کاربه‌ده‌سـتانی مه‌کسیک ده‌ڵێن بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 6.5 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر شه‌وی شه‌ممه له ستانی Guerrero ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی داوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن خانوویه‌ک له شـارۆچکه‌ی Iguala داڕماوه و له ئاکامدا که‌سێـک گیانی له‌ده‌سـتداوه. ئه‌و شـارۆچکه‌یه ده‌که‌وێته نێوان شـاری Acapulco سه‌ر که‌نار ده‌ریا و شـاری مه‌کسیکۆسیتی پایته‌خت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شـاڕێی نێوان ئه‌و دوو شـاره که‌سێـکی دیکه‌ش به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌وه مردووه.
له پایته‌خت هه‌ست به بومه‌له‌رزه‌که کرا، به‌ڵام هیچ ڕاپـۆرتێـک نیـیه باس له زیانی گیانی له‌وێ بکات، هه‌رچه‌نده گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ته‌زوی کاره‌با بڕاوه و خه‌ڵـکی به‌ره‌و شه‌قامه‌کان ڕایانکردووه.
ئاژانسی چاودێری جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت چه‌قی بومه‌له‌رزه‌که 166 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای پایته‌خته‌وه دوور بووه و له قوڵی 65 کیلۆمه‌تریش بووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سـاڵی 1985 بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 8.1 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له مه‌کسیکۆستی پایته‌ختی دا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.