وەزارەتی بەرگری مەکسیک دەڵێت 16 سەربازیی وڵاتەکە کە گوایە دەستییان هەبووە لە " کوشتندا " دەستگیرکراون، ئەوەش دوای ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە سەربازەکان لە پێنج پیاو دەدەن و دواتر تەقەیان لێدەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە دادگایەکی سەربازیی مەکسیک فەرمانی دەستگیرکردنی سەربازەکانی دەرکرد کە دەستییان هەبووە لە " تاوانێکدا کە پێچەوانەی ئەرکی سەربازییە."
بڕیارەکە دوای ئەوە دێت ڕۆژی سێشەممە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڤیدیۆیەکییان بڵاوکردەوە کە کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 18 ی مانگی پێنج لە ویلایەتی تاماولیپاس و تیایدا کۆمەڵێک سەرباز دەوری ئوتومبێلێکی بارهەڵگرییان داوە، دوای ئەوەی ئوتومبێلەکە بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشاوە بە دیوارێکدا.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت سەربازەکان پێنج سەرنشینی ئوتومبێلەکە دەهێننە دەرەوە و لێییان دەدەن و دواتر دەیانبەنە لای دیوارێک. سەربازێکییان چەکێکی درێژ لە ئوتومبێلەکە دەردەهێنێت. دواتر سەربازەکان خۆیان دەشارنەوە و لە دوورەوە تەقە لە چەند ئامانجێکی نەبیندراو دەکەن، دواتر تەقە لە پێنج پیاوەکە دەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز