به پێی ئه‌و نوچانهی له هه‌ندێ له ڕۆژنامه و مهڵپهرهکاندا هاتوون ڕژێمی ئێران له زیندانی ئورومیه(ورمێ) 10 که‌سی به تاوانی جۆراوجۆر له سێداره داوه. مه‌سعود کوردپور ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا پشت ڕاستی ئه‌و ده‌نگ و باسه ده‌کات و ده‌ڵێت نزیکه‌ی 150 که‌س له‌وه‌ێ به تاوانی که‌ره‌سته‌کانی به‌نگ و سڕکردنه‌وه ده‌ستگیرکراون وه ژماره‌یه‌کیان بڕیاری له سێداره‌دانیان به‌سه‌ر دراوه و به داخه‌وه ئه‌وانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا له سێداره دراون هه‌موو کوردن. کوردپور ده‌ڵێت به هۆی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان 80% زیندانیه‌کانی ورمێ کوردن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:26 خوله‌كه.