Accessibility links

مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت یه‌ک هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کان بووه‌ مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی مانگرتنی گشتی له‌ کوردسـتانی ئێراندا


مه‌سعود کوردپـور
مه‌سعود کوردپـور

ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپـور ده‌ڵێت ئه‌و یه‌ک هه‌ڵوێسـتیـیه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیـیه‌کانی کوردسـتانی ئێران نیشـانیان دا له‌ بانگه‌وازه‌ جیاجیاکانیاندا به‌رامبه‌ر له‌ سێدارده‌دانی 5 چالاکوانی سیڤیلی له‌ ئێران، هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بوو بۆ سه‌رکه‌وتنی مانگرتنی گشتی سه‌رانسه‌ری له‌ کوردسـتانی ئێراندا.

هه‌روه‌ها مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت ڕه‌وشی کوردستانی ئێران هه‌ر ئاڵۆزه‌ و بارودۆخه‌که‌ ئارام نییه‌ و ئه‌و ئاڵۆزیـیه‌ هه‌ر بووه‌ و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دیاره‌ خه‌ڵکی کورد داخوازی خۆی هه‌یه‌ و به‌ به‌رنامه‌ و کاری خۆیه‌وه‌ دێته‌ پێشێ، ئه‌وه‌ شتێکه‌ ناسراوه‌ بۆ ته‌واوی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و بۆ حکومه‌ته‌که‌ که به‌هه‌رحالڵ کوردستان داخوازی خۆی هه‌یه‌ و دیاره‌ زۆرتریش له‌ ژێر فشاردایه‌، له‌ ڕاستیدا جۆره‌ سیاسه‌تی جودابوونه‌وه‌ و ئاپارتاید سه‌باره‌ت به‌ کوردستان یا بلوچستان یان ئه‌وانه‌ی که‌ سوونین یا کوردن له‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌رده‌وام بووه‌ و هه‌بووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌باته‌که‌ جیاواز بێت له‌ یه‌کتری.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:40 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG