رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران جۆره میکانیزمێکی به‌کار هێناوه که ده‌ستگیرکردنه‌کان ئه‌وه‌نده زۆرن مرۆڤ ئیتر نازانێت تیشک بخاته سه‌ر کام له زیندانیه‌کان. مه‌سعود فه‌ریقی چالاکی کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و بێزاریه گشتیه بووه به‌رامبه‌ر به جمهوری ئیسلامی به تایبه‌تی مانگرتنه گشتیه‌که‌ی که له کوردستاندا ئه‌نجام درا. ده‌شڵێت پێی وایه وه‌شانێکی گورچک بڕ بوو له جمهوری ئیسلامی ، وه جمهوری ئیسلامی بو چاو ترساندنی هه‌موو چالاکوانانی ئێرانی و به تایبه‌تی کوردستان جارێکی تر کوردستانی کرد به مه‌یدانی پژاندنی خوێنی چالاکوانانی کورد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.