بار گرژی و نائارامیه‌کان له کوردستانی عێراق نه‌ک هه‌ر هێشتا به‌رده‌وامه به‌ڵام وا دیاره بۆ هه‌ندێ شوێنی تریش په‌ره‌ی سه‌ندووه.
مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ده‌ستور له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ڵبه‌ته ماوه‌یه‌کی دورودرێژه ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ڵێت باری کوردستان ئارامه و ئاسایش هه‌یه، زۆر ڕاسته ئارام و ئاسایش هه‌بووه به‌ڵام ئه‌و ئارام و ئاسایشه هۆکارێک له ژێره‌وه هه‌بوو به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات تێنه‌گه‌یشتبوو چیه، ئه‌و هۆکاره‌ش ئه‌وه بو که تیمی ده‌سه‌ڵات، تیمیکی مشه‌خۆر زاڵبوو به‌سه‌ر تیمیکی بێ ده‌سه‌ڵات. ده‌شڵێت ئه‌و هۆکارانه له‌گه‌ڵ چه‌ندین هۆکاری تری ناوخویی و ناوچه‌یی و جیهان و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان و بوونی ئۆپۆزسیۆن و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ کاری له‌و ئاسایشه کاتیه کرد تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی هاوڵاتیان به ئاشکرا ناره‌زاییه‌کانی خۆیان ده‌ربڕی که به ڕاستی له ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری و له سیستمی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده و فێرکردن و تا ده‌گاته دیبلۆماسی گرفتی ڕاستی هه‌یه.
پاشـان مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له کوردسـتاندا ڕووده‌دات جیاوازه له‌وه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕووده‌ده‌ن، ئه‌ویش خه‌ڵـکی نایه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بڕوخێت، به‌ڵـکو چاکسـازیـه‌کی بنه‌ڕه‌تیان ده‌وێت، وه‌کو کۆتایی به گه‌نده‌ڵی و حزبه‌کانی هێزی چه‌کداریان نه‌بێت و حزب و ده‌سه‌ڵات جیابکرێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:45 خوله‌که.