ڕاهێنەری ئینتەرمیامی جیراردۆ مارتینۆ ڕایگەیاند بڕیارە لیۆنێل مێسی بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی ئینتەرمیامیدا دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە بۆ زیاتر لە دوو مانگ لە یاریکردن دوورکەوتەوە.
مارتینۆ پێش دەستپێکردنی ڕاهێنانەکانی ڕۆژی هەینی وتی " بەڵێ ئەو باشە. ڕۆژی پێنجشەممە ڕاهێنانی کردووە، لە پلانەکاندایە بۆ یارییەکە. دوای مەشقەکە ستراتیژییەکی بۆ دەدۆزینەوە، بەڵام ئەو بەردەستە."
ئینتەرمیامی کە پێشەنگە لە کۆنفرانسی ڕۆژهەڵات و بە گشتی لە ڕیزبەندییەکەدا لە پێشەنگدایە، ڕۆژی شەممە میوانداری یانەی فیلادیلفیا یونیەن دەکات.
مێسی لە یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمەریکادا لە 14 ی مانگی حەوتدا پاژنەی قاچی ڕاستی توشی پێکان هات، مێسی لەو یارییەدا یارمەتی ئەرجەنتینیدا بەسەر کۆڵۆمبیادا سەربکەوێت.
بەهۆی پێکانەکەیەوە لە هەشت یاری ئینتەر میامی و هەڵبژاردەکەیدا یاری نەکردووە.
مارتینۆ وتی " بە گەڕانەوەی باشترین یاریزان لە جیهاندا بۆ تیمەکەمان، کە پێشتریش یاری باشییان کردووە، هەموومان زۆر دڵخۆشین بەم دۆخە."
سەرچاوە/ فرانس پرێس