Accessibility links

مێرکڵ و ماکرۆن داوا لە پوتن دەکەن شەڕ لە ئۆکرانیا بوەستێنێت


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوایان لە ڕوسیا و ئۆکرانیا کرد هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ وەستاندنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

مێرکڵ و ماکرۆن وتیان هەست بە نیگەرانی دەکەن لەبەرئەوەی باری ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا باش نەبووە و لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەن. ماکرۆن و مێرکڵ لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر قسەیان لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و هاوتا ئۆکرانیەکەی پیترۆ بۆرۆشینکۆدا کرد.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان " داوا لە سەرۆک پوتن و سەرۆک بۆرۆشینکۆ دەکەین بەتەواوەتی ڕێز لە بەرپرسیارێتییەکانیان بگرن و بەشێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی لە وەستاندنی شەڕ بکەن و زانیاری تەواو بدەن بە سوپا و هێزەکانی ناوخۆ."

لە ساڵی 2015 دا لە مینسکی پایتەختی ڕوسیای سپی ڕێکەوتنی ئاگربەست واژۆ کرا بەڵام ئەو ڕێکەوتنە ناکۆکییەکانی کۆتایی پێ نەهێنا و بووە هۆی کوژرانی نزیکەی دە هەزار کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG