ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ دەڵێت کاتێک ڕاوێژکار بووە بەتەواوەتی هەوڵیداوە ڕێگە لە خراپبوونی ڕەوشەکەی ناو ئۆکرانیا بگرێت و وەکو ئەمەی ئێستای لێنەیەت، ئاماژەشی بەوەدا لۆمەی خۆی ناکات لەسەر ئەوەی هەوڵەکانی بەس نەبوون.
مێرکڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نوسەری ئەڵمانی ئالکیساندەر ئۆسانگدا وتی " خەمێکی گەورەیە کە ئەوە سوودی نەبوو، بەڵام لۆمەی خۆم ناکەم لەسەر ئەوەی هەوڵم نەداوە."
مێرکڵ وتیشی هیچ بیانوویەک نیە بۆ " کارە دڕندانەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و ڕێزنەگرتنی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان "، وتیشی دژایەتی ئەوەشی کردووە ڕێگە بدرێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، چونکە ویستوویەتی ڕێگری بکات لە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ڕووسیادا و ئۆکرانیاش ئامادەی ئەو جۆرە ئەندامێتییە نەبووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
مێرکڵ دەڵێت لۆمەی خۆی ناکات لەسەر ئەوەی بەتەواوەتی هەوڵی نەداوە بۆ ئۆکرانیا
