Accessibility links

مێرکڵ داوای لە سەرۆکی بێلاڕوس کردووە یارمەتیە مرۆییەکان بۆ کۆچبەران پەسەند بکات


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ لە پەیوەندییەکانی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆدا داوای لێکردووە ڕێگە بە یارمەتیە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ کۆچبەرانی سەر سنووری نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا بدات.

وتەبێژەکەی مێرکڵ وتی " ڕاوێژکار دووبارە قسەی لەگەڵ بەڕێز لوکاشینکۆدا کردەوە، جەختی لە پێویستی تەرخانکردنی یارمەتیە مرۆییەکان کردۆتەوە بۆ کۆچبەران، ئەوەش بە پشتیوانی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران و کۆمسیۆنی ئەوروپا."

بێلاڕوس وتی دوو سەرۆکەکە لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەیاندا گەیشتوون بە " تێگەیشتنێک " .

دەزگای هەواڵی بێلتای بێلاڕوس وتی " لەگەڵ تاوتوێکردنی کێشەی کۆچبەران بە وردەکارییەوە، هەردوولا گەیشتوون بە تێگەیشتنێک لەسەر ئەوەی چۆن بجوڵێن و بەرەو چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەنگاو بنێن."

وتیشی لوکاشینکۆ و مێرکڵ ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا و بەرپرسانی بێلاڕوس بەزووترین کات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکە کۆببنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG