Accessibility links

مێرکڵ داوای بەرنامەیەکی ئەوروپی یەکگرتوو دەکات سەبارەت بە کۆچ


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەوروپا پێویستی بە پەیڕەویکردنی بەرنامەیەکی یەکگرتووە سەبارەت بە کۆچ کە بەرژەوەندییەکانی هەموو وڵاتان دەستەبەر بکات، ڕوونیشی کردەوە ئیتاڵیا هەست بەوە ناکات پشتیوانی تەواوی لێکرابێت وەکو ئەندامەکانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا.

مێرکڵ کە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی توند بۆتەوە سەبارەت بە سیاسەتەکانی لەبارەی کۆچەوە، هۆشیاریدا لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تاکلایەنانە لەلایەن هەر وڵاتێکەوە و وتی گرنگ ئەوەیە پارێزگاری لە بەرنامە ئەوروپییە یەکگرتووەکە بکرێت.

مێرکڵ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەلجیکا شارڵ میشێل، وتی " زۆر گرنگە بۆ من ئەڵمانیا تاکلایەنانە ڕەفتار نەکات و لەجێی ئەوە هەرچیەک دەکەین ڕێکخراو و ورد و بە ڕێکەوتن بێت لەگەڵ ئەوانی دیکەدا بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی یەکگرتووی ئەوروپیمان هەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG