Accessibility links

هاوپەیمانێکی مێرکڵ: ئەوروپا بەهۆی بابەتی خاشقچیەوە لەوانەیە ناچار بێت سیاسەتەکانی بەرامبەر سعودیە بگۆڕێت


هاوپەیمانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی ئەوروپا لەوانەیە ناچار بێت بەهۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانەوە سەبارەت بە دیارنەمانی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، سیاسەتەکانی بەرامبەر سعودیە بگۆڕێت.

وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی حیزبەکەی مێرکڵ گۆرگن هاڕت وتی " لە مێشکماندا وێنەیەکی ڕوونی سعودیەمان هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بەوەی ڕوویدا لە بابەتی خاشقچیدا، ئەوەی کە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەردەکەوێت ئەو وێنەیە تەواو دەکات. لەوانەیە ئەوروپا ناچار ببێت سیاسەتەکانی بەرامبەر سعودیە ڕاست بکاتەوە."

وتیشی " دەبێت سوود لە دەسەڵاتە ئابوورییەکانمان وەرگرین تاوەکو سعودیە لەسەر ئاڕاستەیەک بهێڵینەوە کە سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەستەبەر بکات."

وتیشی هێشتا زووە بۆ ئەوەی پێشنیاری گۆڕانکاری بکەین لە سیاسەتەکانماندا بەرامبەر سعودیە و هیچ پلانێکیش نیە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر سعودیەدا.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە داوای لە هەمووان کرد بە باشە بیر لە سعودیە بکەنەوە لە بابەتی دیارنەمانی خاشقچیدا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی تەنانەت ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکاش پەنجەی تۆمەتیان بۆ سعودیە ڕاکێشا و سەرەڕای ئەوەش کە فشارەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر سعودیە لە زیادبووندایە.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی ئەڵمانیادا و هاوپەیمانی مێرکڵ نۆربەرت ڕۆتگن ڕەخنەی لە لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ گرت.

نۆرتگن وتی " هۆکاری یەکلاکەرەوە ئێستا هەڵسوکەوتەکانی سەرۆکی ئەمەریکایە، ئەم لێدوانەی مانای ئەوەیە بە شازادەی جێگرەوەی سعودیە دەڵێت : ئازادی تەواوتان هەیە چی دەکەن بیکەن مادام چەک و پێداویستی سەربازیمان لێدەکڕن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG