Accessibility links

شەریف فەلاح:مەلەکشا بەر لە هەموو شتێک نیشتمانپەروەر و هەڵگری پەیامێکی مرۆڤایەتییە.


کۆڕی پێشکەش کردنی کتێبی "پیرەدار" لە لایەن کۆمەڵێک لە نووسەرانەوە، سلێمانی،٩ی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی زاینی
کۆڕی پێشکەش کردنی کتێبی "پیرەدار" لە لایەن کۆمەڵێک لە نووسەرانەوە، سلێمانی،٩ی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی زاینی

چوارشەمە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٩ی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی زاینی، کۆڕی ڕێزگرتن لە شاعیری کورد جەلالی مەلەکشا لە لایەن ناوندەکانی "چوارباخ" و "کوردستان دیاکۆگ"وە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی پێک هات. لە ئەم کۆڕەدا کتێبی "پیرەدار" بۆ ڕێزگرتن لە ئەو شاعیرە پێشکەش کرا.

لە وتووێژێک لە لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا دا، عەبدوڵا رەسووڵی، وەرگێڕ و ئەندامی دەستەی ئامادە کردنی کتێبی پیرەدار دەڵێت، بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی ماموستا مەلەکشا وەک شاعیر ڕوانگەیەکی نەتەوەیی هەبوو، هەوڵمان دا کتێبی 'پیرەدار' یش کۆکردنەوەی جۆرێک لە مۆرکی نووسەرانی نەتەوەیی و وێنایەکی نەتەوەیی بە کتێبەکەوە دیار بێت.

عەبدوڵا رەسوولی، وەرگێڕ و ئەندامی دەستەی ئامادەکردنی کتێبی پیرەدار
عەبدوڵا رەسوولی، وەرگێڕ و ئەندامی دەستەی ئامادەکردنی کتێبی پیرەدار

رەسووڵی دەڵێت، مەبەستی کتێبەکە ئاشنابوون لە گەڵ بیروبۆچوونی ئەدەبی و سیاسی و لایەنەکانی تری ژیانی ماموستا و هەروەها ڕوانگەی نووسەران و ئەدیبان لە سەر نووسینەکان و کەسایەتی ئەو شاعیرەیە کە پێشەکییەکەی لە لایەن دوکتور حوسێن خەلیقی‌، کۆمەڵناس و نووسەرەوە نووسراوە.

هەروەها لە وتووێژێکی دیکەدا، شەریف فەلاح، نووسەر و شاعیر کە ساڵانێکی زۆر لە گەڵ بەرهەمەکانی ماموستا مەلەکشادا ئاشنایی بووە - بە تایبەت ئەو کات کە ئەو شاعیرە لە گۆڤاری سروە دا کاری ئەدەبی دەکرد- وەک خۆی دەڵێت، هەمیشە سێبەری نووسینی جەلالی مەلەکشا لە سەر بیرو باوەڕ و نووسینی ئەو دا هەبووە.

شەریف فەلاح- شاعیر و وەرگێڕ - کۆڕگێڕی بۆنەی هەولێر
شەریف فەلاح- شاعیر و وەرگێڕ - کۆڕگێڕی بۆنەی هەولێر

بەڕیز فەلاح، سەبارەت بە شێواز و پەیامی مەلەکشا باوەڕی وایە شێعرەکانی ناوبراو دەچێتە چوارچێوەی ئەدەبیاتی بەرگرییەوە بەرامبەر بە ستەم و چەوساندنەوە. جەوهەری سەرەکی نووسینی مەلەکشا بەر لە هەموو شتێک نیشتمانپەروەری یە و هەڵگری پەیامێکی مرۆڤایەتییە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:48 0:00
Direct link



XS
SM
MD
LG