ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، ده‌ڵێن له‌لایه‌ن هێزێكى عێراقیه‌وه رێگریان لێكراوه، كاتێك ویستویانه بڕۆنه نێو بیناى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ بینینى وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق.
یه‌كشه‌مه،وه‌فدێكى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى شارى كه‌ركوكیان كرد، كه وه‌فده‌كه له وه‌زیره‌كانى كاره‌با، نه‌وت، سه‌رچاوه ئاویه‌كان و شاره‌وانیه‌كان پێكهاتبوون.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن كاتێك رۆیشتوون بۆ بینینى وه‌فده‌كه، له ده‌رگاى بیناى پارێزگا نه‌یانهێشتووه بڕۆنه ژووره‌وه."
رێگرى كردن له رۆیشتنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆ بینینى وه‌فده‌كه، له‌كاتێكدایه شەمە شەو پێیانگوتراوه له‌هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ته‌نها یه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه كۆده‌بنه‌وه، له‌كورد كاكه‌ڕه‌ش سدیق، له‌عه‌ره‌ب شێخ بورهان عاسى و له‌توركمان حاجى قاسم ده‌ستنیشانكراون بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه.
كاكه‌ره‌ش سدیق ئه‌ندامه ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد سوكایه‌تى به‌هه‌ندێك ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، وتى"به‌رێگه‌وه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه."