Accessibility links

پۆلیسی ئەستەنبوڵ ڕێگەی نەدا مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی پارێزەر ئەبرو تیمتیک لەلایەن ڕۆژنامەوانانەوە ڕووماڵبکرێت


پارێزەر ئەبرو تیمتیک کە 238 ڕۆژ پێش ئێستا بۆ داواکاری دادگاییەکی دادپەروەرانە دەستی بە مانگرتن کرد لە نەخۆشخانەی پەروەردەو توێژینەوەی باکرکوی دکتۆر سەعدی کۆنوک لە ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کرد.

لە جەمەڤی گازی مەڕاسیمێک بۆ تیمتیک ئەنجام درا.

پێش مەڕاسیمەکە پۆلیس دەستی بەسەر تەرمی تیمتک-دا گرت و بردی بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری (ATK) و پاشان پۆلیس ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان کرد کە مەڕاسیمەکە ڕووماڵبکەن.

پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) دایکانی شەممە، دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD)، کۆمەڵەی یاساناسانی هاوچەرخ (ÇHD) و چەندین ڕێکخراو و هاوڵاتی ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون.

هاوکات دوای مردنی پارێزەر تیمتیک ، وێنەی تیمتیک لە باڵەخانەی باڕۆی ئەستەمبوڵ هەڵواسرا و لە بەیئۆغلوش وێنەکە دانراو لەبەردەم باڵەخانەکە مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو.

جێگری سەرۆکی باڕۆی پارێزەرانی ئەستەنبوڵ نازان مۆرۆغلو گوتی " دەشیا ڕێگری لە مردنی بکرێت بەڵام نەیانکرد."

ئەو گوتیشی "ئێمە نازانین چۆن بتوانین باس لە بێهەستی دەوڵەت بکەن، بەڵام ئەم مردنە هەموو پارێزەران هۆشیار دەکاتەوە کە لە دژی ئەم یاسایە تێبکۆشن ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشینەکانمان" .

پەرلەمانتاری هەدەپە نوێنەری ئەستەنبوڵ موسا پیرۆغڵو گوتی " ئەگەر پارێزەرێک بۆ دادپەروەری ژیانی خۆی لەدەستبدات ئیتر لێرەدا وشە کۆتاییدێت".

لە قسەکانیدا پیرئۆغڵو ڕایگەیاند کە هیچ کەسێک لە تورکیا ئاسایشی مافی ژیانی نەماوە و گوتیشی " ئەوانەی واژۆیان لە مردنی تیمتیک هەیە سبەینێ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت ".

دوای بەخاکسپاردنی تیمتیک، خانەوادەکەی لە جەمڤییەی گازی سەرەخۆشییان لێ دەکرێت.

لە لایەکەی دیکەش وەزیری دادی تورکیا لێدوانی لەسەر هەڵواسینی وێنەی تیمتیک لەسەر باڕۆی ئەستەنبوڵ دا و گوتی " ئەوە قبوڵ ناکرێت باڕۆکە ببێتە باخی پشتەوەی گروپە پەراوێزو نایاساییەکان ".

شایانی باسە پارێزەر ئەیتاچ ئونسال ماوەی 209 ڕۆژە بە هەمان داواکاری بۆ دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە لە مانگرتندایە و باری تەندروستی بەرەو خراپتر دەچێت .

پەیامنێرمان مەم بۆتانی ئەم ڕاپۆرتەی بۆ ناردوین

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:53 0:00


.

XS
SM
MD
LG