مه‌لائیکه عه‌له‌م هولوو بزاڤگه‌ری کاروباری رامیاری و له بنه‌ماڵه‌ی شیرین عه‌له‌م هولوو که له‌گه‌ڵ چوار له چالاکوانانی تردا به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیرانی له سێداره دران، له چله‌ی ئه‌و له سێداره دراوانهداو رێزلێنان له یادیاندا ده‌ڵێت، بڕیار وایه رێپـێوانێک له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت و هه‌روه‌ها له شه‌وی پێنج شه‌ممه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ک چراکان خامۆش بکرێن. ده‌شڵێت تا ئێستا سه‌رنوشتی ته‌رمه‌کانیان هێشتا دیار نیـیه و نازانرێت چیان به‌سه‌ر هاتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:18 خوله‌كه.