ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باس له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق نه‌کراوه.
مه‌یسون ئه‌لده‌مه‌لوجی له لێدوانێکدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و دیداره‌ی ڕۆژی شه‌ممه بۆ ئه‌وه نه‌بوه خاڵ بخرێته سه‌ر پیته‌کان به‌ڵكو بۆ شکاندنی به‌سته‌ڵه‌که‌که بووه تا ووتووێژ و دانوستاندنه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه سیاسیه‌کان و به‌رنامه‌ڕێژی حکومه‌ت بێت بۆ چوار ساڵی ئاینده.
خانم ئه‌لده‌مه‌لوجی ده‌شڵێت لیستی ئه‌لعێراقیه سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی و مافی پێکهێنانی حکومه‌ت بۆ ئه‌لعێراقیه شتیک نییه له‌به‌ردانه‌واندنی له‌سه‌ر بکرێت و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت دادگای باڵای عێراقیش ئه‌و مافه‌ی نییه لێکدانه‌وه‌ی خۆی بۆ به‌نده ده‌ستوریه‌کان بسه‌پێنێته سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا کردوه‌و ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 5:31 خوله‌که.