دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دواخستنی پێکهێنانی حکومه‌ت، بێگومان کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی کار‌و باره‌کانی حکومه‌ت ده‌بێت به هۆی نه‌بوونی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها بوونی حکومه‌تێکی به‌رێوه‌بردنی کاروباره‌کان، دیاره کاره‌کانیان ئاسان نابێت وه له‌وانه‌یه پـێـیان نه‌کرێت هه‌موو شتێک ئێستاکه وه‌کو خۆی جێ به جێ بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو شتێکیان هه‌بێت، جا بێگومان کاریگه‌ری ده‌بێت. دکتۆر مه‌حمود له باره‌ی قسه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کۆردستانه‌وه، که عێراقیه وه‌کو لیستی براوه مافی پێکهینانی حکومه‌تی هه‌یه ده‌ڵێت مه‌رج نیه وا بێت، ئه‌و له پێشدا ئه‌وه‌شی ووتووه و هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماریش باسی ئه‌وه‌ی کردووه، ئه‌وه شتێکی سرۆشتیه. ئێستاکه ئه‌لعێراقیه گه‌وره‌ترینه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و لیستی گه‌وره‌تر درووست بوو له‌وانیه باره‌که بگۆڕیت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:46 خوله‌كه.