دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی عێراقی، له وتووێژێکدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به یه‌کگرتنی هه‌ر دوو لیستی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی قانوون و نیشتیمانی عێراقی گوتی لیسته‌کان مافی خۆیانه ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ چ لیستێکدا بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ردوو ئیتیلافه شیعه‌که‌ی عێراق به په‌له و به چه‌ند کاتژمێرێك کرا که پـێده‌چێت زیاتر به فشاری ئێران کرابێت و ئێران ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی تێدابووه.
هه‌روه‌ها گوتی له‌وانه‌یه ئه‌مریکاش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی بکه‌وێته خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری نفوزی ئێرانی ببێته‌وه چونکه ئه‌مه سه‌لماندی ئێران ڕۆڵێـکی زۆری له عێراقدا هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.