سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵ ئه‌مه‌ریکیدا ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له ناوچه جێ ناکۆکه‌کان داوه، به‌ڵام گوتوویه‌تی تا هه‌مواری چه‌ند مادده‌یه‌کی ده‌سـتوری نه‌کرێت ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕاپـرسیـیه ئاسـته‌مه.
بۆ زانینی هه‌ڵوێستی لایه‌نی کوردی به‌رامبه‌ر به‌م بۆچوونه‌ی مالیکی هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت جێی سه‌رسوڕمانه نوری ئه‌لمالیکی داوای هه‌موارکردنی ده‌سـتور بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بکات، چونکه ڕیفراندۆم به‌پـێی مادده‌ی 140 ی ده‌سـتور ده‌کرێت، بۆیه مه‌به‌سـتی مالیکی له هه‌موارکردنی ده‌سـتور ڕوون نیـیه.
دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ڕیفراندۆمه پـچێته به‌رده‌می په‌رله‌مان ئه‌وا ده‌نگی بۆ ناده‌ن، چونکه هه‌ر قه‌واره‌که‌ی خودی مالیکی 159 کورسیـیه و هه‌روه‌ها عێراقیـیه‌ش له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدا نیـیه. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی زۆر له نێوان لیستی مالیکی و عه‌لـلاویدا کراون و ڕه‌نگه له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا بڕیاریان دابێت هاوکاری یه‌کتری بکه‌ن بۆ گۆڕینی چه‌ند بڕگه‌یه‌کی ده‌سـتور. بۆیه پـێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر به ڕوونی له مالیکی بـپـرسێت و داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی لێـبکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:05 خوله‌كه.