دکتۆر مه‌حمود عوسمان ڕامیارزانی دێرینه‌ی کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیر، هه‌م که‌سایه‌تی و هه‌م رێباز گرنگه، به‌ڵام کێشه‌که له که‌سایه‌تیدایه، نه‌ک له رێباز. پاشـان له باره‌ی هه‌وڵدانه‌کانی ئه‌مریکا بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و پێکهینانی حکومه‌تی ئاینده‌ی عێراق ده‌ڵێت جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یه‌توانیوه باوه‌ڕ به لایه‌نه‌کان بهێنێت ده‌ڵێن شکستی هێناوه. د. مه‌حمود ده‌شڵێت نابێت پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ له‌وه زۆرتر بخایه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه له وڵاته‌که‌دا زۆرتر ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:22 خوله‌كه.