ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ئێوارخوانێـکی بۆ سه‌رۆک و نوێنه‌ری لیسـته براوه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی مانگی سێی عێراق سـازکرد.
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تکاری کورد و په‌رله‌مانتاری عێراقی که یه‌ک له میوانانی ئێواره‌خوانه‌که بووه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت هیچ وتووێژێـک سه‌باره‌ت به پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ نه‌کراوه و ته‌نها هه‌ر لایه‌نه و هه‌ڵوێستی خۆی دووباره کردۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.