پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه و موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له دیمه‌شقی پایته‌ختی سـوریا کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و جۆره کۆبوونه‌وانه که له وڵاتانی دراوسێ ده‌کرێن پاش نیـیه، چونکه هه‌ر شـتێـک که سـوریا و تورکیا و ئێرانی تێدا بووبێت بۆ لایه‌نی کوردسـتانی پاش نه‌بووه.
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت چه‌ندین جار ئه‌و سێ وڵاته کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی ئه‌نجامدانی ڕه‌فتاری نه‌گه‌تیڤانه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:19 خوله‌كه.