مازن ئه‌لساعدی سه‌رکرده له ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت هاوپه‌یمانیکردنی لیست ده‌و‌ڵه‌تی یاسا‌و لیستی نیشتیمانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌یه تا هه‌ردوو لا ببنه یه‌ک لایه‌ن و زۆرترایه‌تی بن له په‌رله‌ماندا و تا ئێستاش مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز ئه‌لساعدی ده‌شڵێت هێشتاش لایه‌نی سه‌در هه‌مان ڕاو هه‌ڵوێستی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت نوری ئه‌لمالیکی جارێکی تر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری وه‌ربگرێته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌م ڕایه‌ش نه‌گۆڕه و ناشگۆڕدرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ مازن ئه‌لساعدیدا کردویه‌تی ڕاپۆرتێکی ئاماده کردوه‌و ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:14 خوله‌که.