Accessibility links

تێریزا مەی: ڕوسیا شکستی هێنا لە تێکدانی ڕیزەکانی هاوپەیمانانی بەڕیتانیا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی ڕوسیا بەشێوەیەکی گەورە شکستی هێناوە لە هەوڵەکانیدا بۆ تێکدانی ڕیزەکانی هاوپەیمانانی بەڕیتانیا دوای ئەو هەوڵەی کە دابووی بۆ ژەهراویکردنی سیخوڕەکەی پێشووی ڕوسیا لە بەڕیتانیا.

مەی لە بەردەم پەرلەماندا وتی " ئەگەر ئامانجی کرێملن دابەشکردن و تێکدانی هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوا بێت ئەوا هەوڵەکانی بەشێوەیەکی گەورە شکستیان هێناوە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا بڕیاریدا بە دەرکردنی 60 دیبلۆماتکاری ڕوسی لە هەنگاوێکی هاوبەشدا لەگەڵ حکومەتەکانی ئەوروپادا بۆ سزادانی کرێملن لەسەر ئەو هەوڵەی دابووی بۆ ژەهراویکردنی سێرگەی سکریباڵی سیخوڕی پێشووی ڕوسیا و کچەکەی لە بەڕیتانیا.

ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە ژەهراویکردنی سکریباڵ و کچەکەیدا لە شاری ساڵزبری بەڕیتانیا لە چواری مانگی سێدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG