وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی هەر زیادبوونی گرژییەک لە ناوچەی کەنداو لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئێراندا لە بەرژەوەندیی هیچ کەسێکدا نیە، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی کرد لەسەر دەستبەسەراگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران لەلایەن بەڕیتانیاوە.
وتەبێژەکە وتی " هەڵوێستمان هەمیشە جێگیر بووە، زیادبوونی گرژییەکان لە کەنداو لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نیە و چەند جارێک ئەوەمان بە ئێرانییەکان ڕاگەیاندووە."
لە ماوەی ڕابردوودا ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی وتی ئێران وەڵامی " چەتە " دەریاییەکانی بەڕیتانیا دەداتەوە بەهۆی ئەوەی دەستیان گرتووە بەسەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێراندا لە جەبەل تاڕیق.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز