Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی جنێڤ دەکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سوریا


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی پشتیوانی لەو هەوڵە سیاسییانە دەکات کە دەدرێن بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی ناوخۆی سوریا کە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە بەردەوامە و بۆتە هۆی تیاچوونی سەدان هەزاران خەڵک.

ماتیس بەڕێوەبوو بۆ فنلەندا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵەی باکووردا کە لە 12 وڵاتی باکووری ئەوروپا پێکهاتوون و ترسیان لە ڕوسیا هەیە دوای ئەوەی ڕوسیا نیمچە دورگەی قەرمی داگیرکرد و لەژێر دەستی ئۆکرانیا دەریکرد و پشتیوانی جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای کرد کە لەدژی حکومەتی ئۆکرانیا دەجەنگێن.

هەروەها پشتیوانی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدیش دەکات کە بەهۆی ڕوسیاوە زۆربەی خاکی سوریای کۆنتڕۆڵکردەوە و وادەرەکەوێت کە ناتوانرێت ئەو سوپایە بڕووخێنرێت.

بەڵام ئەمەریکا پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لەمدواییانەدا جەختی لەسەر پێویستی لاچوونی ئەسەدی کرد لەسەر دەسەڵات و وتی " فەرمانڕەوایی خێزانی ئەسەد لە کۆتاییەکەی نزیک دەبێتەوە، تاکە پرسیار ئەوەیە چۆن ئەوە بکرێت."

ماتیس لە ڕێگەیدا بۆ فنلەندا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " تیلەرسنی وەزیری زۆر لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستافان دی مستۆرادا وتوێژ دەکات سەبارەت بەوەی چۆن بتوانین ئەوەی لە ئاستانە ڕوودەدات بیگوازینەوە بۆ جنێڤ هەتاکووە بەڕاستی بتوانین نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری پێبکەین و بەرەو پێشەوە بڕۆین."

جێی ئاماژەیە ڕوسیا پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئاشتی لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی سوریا. هەروەها دیمستۆرا ڕایگەیاند دانوستانەکانی ئاشتی کە ئێستا وەستێنراوە لەنێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆندا لە 28 ی مانگی یانزەدا دەست پێدەکاتەوە.

ڕوسیاش دژی ڕێکخراوی داعش لە سوریا دەجەنگێت کە ئەمەش وای لێدەکات هاوپەیمانی ئەمەریکا بێت کە ئەمیش پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ڕەقە و بەشەکانی تری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

واچاوەڕواندەکرێت ئەمەریکا ستراتیژییەکی نوێ لە سوریا ڕابگەیەنێت دوای شکست پێهێنانی داعش کاتێک لە هەفتەی داتوودا ماتیس سەردانی بڕۆکسل دەکات و لەگەڵ هاوتاکانیدا لە ناتۆ کۆدەبێتەوە.

ماتیس کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا ئەو چەکانەی کە ئەمەریکا داویەتی بە یەکینەکانی پاراستی گەلی کورد لە سوریادا دوای جەنگی داعش لێیان دەسەنرێتەوە یان نا، ماتیس وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە کە ئەوەش خاڵێکی هەستیارە بۆ تورکیا کە هاوپەیمانی ئەمەریکایەوە و ئەندامێکیشە لە ناتۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG