Accessibility links

ماتیس: چەکدارە بیانییەکانی سوریا دەبێت لە وڵاتانی خۆیان ڕووبەڕووی دادگا ببنەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس
وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس

ئەمەریکا دەیەوێت ئەو چەکدارە بیانیانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکراون لە وڵاتانی خۆیان دادگایی بکرێن. وابڕیارە وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی دیکەی هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەم بابەتە باس بکات.

ماتیس گەیشتە ڕۆما بۆ باسکردن لە جەنگی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەروەها چی بکرێت بۆ ئەو هەزاران دەستگیرکراوەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکراون. سەدان دەستگیرکراو چەکداری بیانین و وا پێشبینی دەکرێت ماتیس بە وەزیرانی بەرگری وڵاتانی هێزەکانی هاوپەیمانان بڵێت ئەو چەکدارانەی کە دەستگیرکراون دەبێت لە وڵاتانی خۆیان ڕووبەڕووی دادگا ببنەوە.

چەکدارە بیانییەکان تەنها بابەت نابن لە کۆبوونەوەکەی ڕۆمادا باس بکرێن. وتی جەنگ دژی داعش بەردەوامە.

ماتیس وتی " کۆمەڵێک بابەتی زۆر هەیە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەوەی دواتر چی بکەین، کاتێک بەردەوام دەبین یەکەم ئەرکمان: کۆتایی هێنانە بە خەلافەتی داعش. ئەوە هێشتا بەردەوامە. جەنگ دژی داعش هێشتا تەواو نەبووە، بەردەوام دەبێت.، هەفتەی ڕابردوو شەڕێکی قورس ڕوویداوە لەگەڵ داعشدا."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG