Accessibility links

ماتیس: هیچ بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر نیە شازادەی جێنشینی سعودیە بە کوژرانی خاشقچیەوە ببەستێتەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس
وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس وتی ئەمەریکا هیچ بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگری نیە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچییەوە ببەستێتەوە.

کاتێک سەبارەت بە هەڵسەنگاندنەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا سەبارەت بە کوژرانی خاشقچی پرسیاری لێکرا، ماتیس وتی ئەو پرسیارە لە دەزگای هەواڵگری بکەن.

جێی ئاماژەیە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە شازادەی جێگرەوەی سعودیە تێوەگلاوە لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیدا و لە هەڵسەنگاندنەکانیدا دەڵێت محەمەد بن سەلمان فەرمانی کوشتنی خاشقچی دەرکردووە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس وتی " هیچ بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرمان نیە شازادەی جێنشینی سعودیە دەستی هەبووبێت لەوەدا کە ڕوویداوە، نە هەواڵگری و نە کەسی دیکە، هیچ بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر نیە." وتیشی ئەمەریکا ‌هێشتا پێشبینی ئەوە دەکات سزای ئەو کەسانە بدات کە بەرپرسن لە کوشتنی خاشقچی.

بە هەمان شێوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی هیچ بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆ نیە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بە کوژرانی جەمال خاشقچییەوە ببەستێتەوە کە مانگی ڕابردوو لە ئیستەنبووڵ کوژرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG