وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە شەڕکردنیان دژی ئیسلامیە توندڕەوەکان و ئەو هێرشانەشی کە داعش ئەنجامی دەدات نایان ترسێنێت.
سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی دوای هێرشەکەی سەر لەندەن وتی بەریتانیا پێویستە زیاتر و توندتر هەوڵ بدات بۆ لەناوبردنی ئیسلامی توندڕەو.
ڕێکخراوی داعشیش کە لە شکستهێناندایە لە سوریا و عێراق لەبەرامبەر هێزی هاوپەیماناندا بە سەرکردایەتی ئەمەریکا، بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکەی سەر لەندەن ڕاگەیاند و بەپێی دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە داعش ئەنجامدەرانی هێرشەکە داعش بوون.
ماتیس لە سیدنی بە هاوەڵی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لە یەکەم سەردانیدا بۆ دەرەوەی ئەمەریکا وتی " وەکوو وتم ، ئێمە سوورین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و دوژمن وادەزانێت بە ئازاردانمان دەمانترسێنێت، بەڵام ئێمە ناترسین."
سەرچاوە / ڕۆیتەرز