Accessibility links

کارمەندێکی بانک چوار هاوپیشەی خۆی لە لویسڤیڵی ویلایەتی کەنتاکی ئەمەریکا دەکوژێت


بەرپرسانی شاری لویسڤیڵ دەڵێن کارمەندێکی بانک لە ڕێی بەکارهێنانی چەکێکەوە چوار هاوپیشەی خۆی کوشتووە و نۆ کەسی دیکەی لە شوێنی کارەکەی بریندار کردووە، هاوکات هێرشەکەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەگواستەوە، ڕووداوەکەش لە ناوەڕاستی شاری لویسڤیڵی ویلایەتی کەنتاکی ئەمەریکادا ڕوویدا.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی لویسڤیڵ مێترۆ وتی هێرشبەرەکە لە شوێنی ڕووداوەکەدا کوژراوەتەوە، بەڵام ڕوون نیە کە ئایا خۆی کوشتووە یاخود بە فیشەکی پۆلیس کوژراوە.

بەڕێوبەرایەتییەکە وتی هێرشبەرەکە ناوی کۆنەر ستورگیۆن بووە و تەمەنی 23 ساڵ بووە، ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە بانکی ئۆڵد ناشناڵەوە کردووە.

پۆلیس وتیشی لە ماوەی چەند خولەکێکدا وەڵامی ڕاپۆرتەکانیان داوەتەوە سەبارەت بە هێرشبەرێک لە بانکێکدا لە نزیک یاریگای بەیسبۆڵی سلەگەر فیڵد.

جاکلین گوین ڤیارۆیلی سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ناوچەکە وتی ئەفسەرانی پۆلیس تەقەیان لە هێرشبەرەکە کردووە کە چەکێکی پێبووە. هێرشبەرەکە ڕاستەوخۆ هێرشەکەی لە ئینتەرنێت بڵاوکردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG