ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن گۆڕێـکی به کۆمه‌ڵیان له باکوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت دۆزیوه‌ته‌وه، له‌و ناوچه‌یه‌ی ڕۆژێـک له ڕۆژان له ژێر کۆنتڕۆڵی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده‌دا بوو.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسی پـۆلیس له پارێزگای دیاله به په‌یامنێرانی گوتووه له نێو گۆڕێـکی به کۆمه‌ڵدا له دوری 5 کیلۆمه‌تر له باشوری شـارۆچکه‌ی به‌عقوبه 153 ته‌رمیان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت پـێده‌چێت ته‌رمه‌کان له نێوان سـاڵانی 2005 هه‌تا 2008 له‌و گۆڕه‌دا نێژرابن.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن گرووپی سه‌ر به قاعیده‌ی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق کۆنترۆڵ ده‌کرا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه گۆڕه‌که ته‌رمی که‌سـانی سیڤیل و پـۆلیس و هه‌روه‌ها سه‌ربازانی له‌خۆ گرتبوو.
هه‌روه‌ها به‌رپـرسـێـکی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌که‌ی بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پـرێس پـشتڕاست کرد، به‌ڵام ژماره‌ی ته‌رمه‌کانی پشـتڕاست نه‌کردووه.