Accessibility links

ئەوروپا و روسیا بەدوای ژیاندا لە سەر هەسارەی مەریخ دەگەڕێن


ئاژانسی واڵای ئاسمانی ئەوروپایی و ئاژاسنی رۆسکۆسمۆس ی روسیایی هەوڵەکانیان یەکخست بۆ رەوانەکردنی کەشتیەکی ئاسمانی بۆ هەسارەی مەریخ هەتا بزانن ئایا ژیان لەوێ هەیە.

کەشتی ئێگزۆمارس ترەیس رۆژی 14 ی مانگی ئازار لە بنکەی ئاسمانی بایکۆنور لە کازاخستان بە موشەکێک هەڵدرا. پێشبینی دەکرێت ئەم گەشتە ئاسمانیە بۆ ئەستێرەی مەریخ حەوت مانگ بخاینێت و لە مانگی دەی ئەمساڵدا بگاتە مەنزڵ، ئەمەش دوای گەشتێکی مەودا 496 ملیۆن کیلۆمەتری.

لەو بارەیەوە ئاژانسی واڵای ئاسمانی ئەوروپایی دەڵیت ؛ ئامانج لەم گەشتە بۆ دیاریکردنی ئەوە کە ئایا هەسارەی مەریخ زیندوە و ژیانی تیدایە. کەواتا مەبەست لەم ئەرکە هەوڵدانە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی هەبونی گازی میسانە لە هەسارەی مەریخ. ئەوەی جێی ئاماژەیە ، بوونی گازی میسان کە لە پێکهاتەی کاربۆن و هایدرۆجین پێکدێت لە گەشتەکانی پێشو بۆ مەریخ ئامژەی پێدرابوو.

گازی میسان بە زۆری میکرۆبی زیندوو دروستی دەکات ، هەروەها ئەم گازە بە ئەندازەیەکی زۆر لە زەلکاوەکان و شوێنی خاشاگ بەرهەم دێت. گازی میسان لە ئەنجامی ئەو پرۆسانەی لە قۆڵای ناخی زەویدا روودەدەن بەرهەم دێت ، واتا ئەو پرۆسانەی کە سوتەمەنی بەردیی وەک خەڵوز و نەوت و هەروەها گازی سروشتی لێ بەرهەم دێت.

XS
SM
MD
LG