Accessibility links

ئۆکرانیا هەواڵی گیان لەدەستدانی 24 منداڵی دیکە لە ماریوپۆڵ ڕادەگەیەنێت


ماریوپۆڵ، ئۆکرانیا
ماریوپۆڵ، ئۆکرانیا

ئۆفیسی داواکاری گشتی ئۆکرانیا وتی هەواڵی گیان لەدەستدانی 24 منداڵی دیکەی لە شاری ماریوپۆڵ پێگەیشتووە، ئەو شارەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لەلایەن ڕووسیاوە گەمارۆدرا و بۆردومان کرا و دواتر لە ناوەڕاستی مانگی پێنجدا کەوتە ژێر دەستی ڕووسیاوە.

ئۆفیسی داواکاری گشتی ئۆکرانیا وتی لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا تاوەکو ئێستا لانی کەم 287 منداڵ گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 492 منداڵی دیکە برینداربوون.

ئۆفیسەکە وتی " لە ماوەی تۆمارکردنی تاوانکارییەکاندا، زاندراوە کە 24 منداڵی دیکە لە ماریوپۆڵ و هەرێمی دۆنێتسک گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای ڕووسیادا."

وتیشی " ئەم ژمارانە کۆتایی نین، لەکاتێکدا کە کارەکان بەردەوامن لەو شوێنانەدا کە شەڕ و پێکدادانی تێدایە و لەو شوێنانەشدا کە بۆ ماوەیەکی کاتی داگیرکراون و ئەو ناوچانەشی کە ئازادکراون."

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ لێدوانەکانی ئۆفیسی داواکاری گشتی ئۆکرانیا پشتڕاست بکاتەوە.

لە سەرەتای مانگی شەشدا نەتەوە یەکگرتووەکان وتی زیاتر لە 250 منداڵ لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە گیانیان لەدەستداوە، پێنج ملیۆنی دیکە ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژی و سوکایەتی پێکردن بوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG