Accessibility links

کاربەدەستێـک: هیچ بەڵگەیەک نیـیە بیسەلمێنێت داعش لە پشت هێرشەکەی مانچستەرەوە بووبێت


هەرچەندە داعش ڕاگەیاندنێـکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی هۆڵی ئاهەنگی شاری مانچستەری بەریتانیا ڕاگەیاند، بەڵام کاربەدەسـتێکی زانیاری ئەمەریکا دەڵێت هیچ بەڵگەیەک بەردەست نەکەوتووە بیسەلمێنێت داعش پـلانی بۆ دانابێت.

دانیال کۆتس بەڕێوەبەری زانیاری نیشتمانی ئەمەریکا
دانیال کۆتس بەڕێوەبەری زانیاری نیشتمانی ئەمەریکا

دانیال کۆتس بەڕێوەبەری زانیاری نیشتمانی ئەمەریکا کە بەردەوام پەیوەندی بە دەزگا زانیاریـیەکانی بەریتانیاوە هەیە ئەمڕۆ سێشەممە ئەمەی بۆ کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سینات ڕاگەیاند و گوتی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشەش ڕاگەیاندووە وەک پـێشتر چۆن بەرپرسیارێتی لە زۆربەی هێرشەکان ڕاگەیاندووە.

بەپـێی پـۆلیسی بەریتانیا کەسێـکی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی سەلمان ئەلعبێدی کە لە دایکبووی مانچستەرە و بە ڕەچەڵەک لیبیـیە، گومانی لێدەکرێت تەقینەوەکەی ئەنجامدام دابێت.

میدیاکان دەڵێن سەلمان دایک و باوکی وەک پەنابەر لە سەردەمی موعەمەر قەزافی ڕوویان لە بەریتانیا کردووە.

هێرشەکە بووە مایەی گیان لەدەستدانی 22 کەس کە یەکێـکیان کچێـکی تەمەن 8 ساڵ بووە. هەروەها 59 کەسی دیکە برینداربوون.

لە سەرانسەری جیهانەوە هێرشەکە شەرمەزار کرا. سەرۆک ترامپ لەسەر تویتەر خۆی نووسیویەتی بە تەواوی لەگەڵ گەلی بەریتانیا هاوسۆزین.

هەروەها براک ئۆباما سەرۆکی پـێشووی ئەمەریکا ئەویش ماتەمینی خۆی بۆ قوربانیـیەکان دەربڕی و گوتیشی خەڵکی ئەمەریکا هەمیشە لە پاڵ خەڵکی بەریتانیادایە.

XS
SM
MD
LG