Accessibility links

وەزیری بەریتانیا: ئەنجامدەری هێرشەکەی مانچستەر لەلایەن کاربەدەستانەوە ناسراو بوو


وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئامبەر ڕاد وتی خۆکوژەکەی هێرشەکەی مانچستەر کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی 59 کەس ناسراو بووە لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە و لەوانەیە بەتەنها کاری نەکردبێت.

کاربەدەستان بڵاویان کردەوە خۆکوژەکە ناوی سەلمان عوبەیدییە و تەمەنی 22 ساڵە و لە مانچستەر لەدایک بووە دایک و باوکی خەڵکی لیبیان.

ڕاد بە ڕادیۆی بەریتانی بی بی سی وت " " وادیارە کە بە تەنها ئەو کارەی نەکردووە بۆیە دەزگاکانی ئاسایش ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی هەموو زانیارییەکانمان دەست بکەوێت کە پێویستمانە بۆ پاراستنی ئاسایشمان."

هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا خۆکوژەکە ناسراو بووە لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە وتی " دەزگاکانی ئاسایش زۆر کەس دەناسن بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە هەر کەسێکیان ناسی بچن دەستگیری بکەن، بەڵام ئەو ناسراو بوو پێشتر و دڵنیام لەکۆتایی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا هەموو شتێک دەزانین."

سەرچاوە /ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG