Accessibility links

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی مەنبج ڕاگەیاند


داعش بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو هێرشەی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە کرایە سەر خاڵێکی پـشکنین لە دەروازەیەکی شاری مەنبج و لە ئاکامدا 7 شەڕڤانی هێزکانی بەرگری خۆسەری گیانیان لەدەست دا.

داعش لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیویەتی چەکدارەکانی هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشـکنینی پەکەکە لە ڕۆژئاوای شاری مەنبج و 9 ئەندامیان کوشتووە و چەکەکانیان بردوون. داعش هێزە کوردیـیەکانی سوریا بە هێزی پەکەکە ناودێردەکات.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا دەڵێت شانە نوستووەکانی داعش لە پشت هێرشەکەوە بوون و جگە لەو 7 شەڕڤانەی گیانیان لەدەست‌داوە، 3 شەڕڤانی دیکە برینداربوون.

پـێشتر شەڕڤان دەرویش گوتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند هێشتا ڕوون نیـیە کێ لە پشت هێرشەکەوە بووە.

XS
SM
MD
LG