وڵاتیانی تورکیا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا چونه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ به‌شداری کردن له ڕیفراندۆمێکدا بۆ هه‌موارکردنی ده‌ستوری تورکیا.
مامه‌ند ڕۆژه ، له نێوه‌ندی کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت به‌ره‌ی نه‌خێر له‌م ڕیفراندۆمه‌دا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به‌وه گوناهبار ده‌که‌ن که ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌و شێوه‌یه بێت که خۆی ده‌یه‌وێت.
له میانه‌ی گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ڕۆژه ده‌ڵێت ئاکه‌په یه‌که‌م پارتی سیاسیه له تورکیادا که به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌شکر وه‌ستایه‌وه له تورکیادا، له به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو له‌م هه‌موارکردنی ده‌ستوره‌دا به‌شێک هه‌یه که تیایدا داوای سزادانی ئه‌نجامده‌رانی کوده‌تاکه‌ی ساڵی 1980 ده‌کات جێبه‌جێبکرێت، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌شکر ده‌که‌وێته ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:45 خوله‌که.