یاسین مه‌جید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی قانون گوتوویه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی بڕیاری داوه ئه‌و داوایه‌ی پـێشـتر کردبووی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سـاڵح موتڵه‌گ وه‌ک جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر بکێشێته‌وه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارێـکی دیکه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون (عه‌دنان سه‌راج) به ڕادیۆ سه‌وای گوت ئه‌و پـێشبینی ده‌کات سـاڵح موتڵه‌گ له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی لیستی عێراقیـیه سه‌لمان ئه‌لجومه‌یلی گوتوویه‌تی په‌رله‌مان هیچ داوایه‌کی له‌و باره‌یه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیره‌وه پـێـنه‌گه‌یشـتووه. گوتووشیه‌تی مالیکی به ئاره‌زووی خۆی بڕیار ده‌دات و پاشـان لێی پاشگه‌زده‌بێته‌وه.
جومه‌یلی ده‌ڵێت کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوولایه‌ن سـنووری ئاڵۆزیـیه‌کانی نێوان مالیکی و موتڵه‌گی به‌زاندووه و بووه به کێشه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی وڵات که به تاکڕه‌وی ناودێریکرد.