Accessibility links

ڕێکخراوێـکی جیهادی سەلەفی بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر هوتێلەکەی مالی ڕاگەیاند


ڕێـکخراوێـکی جیهادی سەلەفی کە بە "المرابطون" ناسراوە بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر هوتێل ڕادیسۆن بلوی باماکۆی پایتەختی مالی ڕاگەیاند و دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی ئیمارەتی ئەلسەحرای سەر بە قاعیدە ئەنجامی داوە.

کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر گوتی کۆپـیـیەکی لە بەیانـنامەی گروپەکە پـێگەیشتووە و تیایدا داوادەکات بە گوتەی خۆی موجاهیدەکان لە زیندانەکانی مالی ئازادبکرێن و هێرشی سەر خەڵکی باکوری مالی ڕابگیرێت.

پاشان هەڕەشە لە مالی و فەڕەنسا دەکات، دەڵێت ئەگەر داواکانی جێبەجێ نەکرێن، ئەوا وەکو پـێشتر کە کردوویەتی بارمتەکان دەکوژێت.

لە لایەکی دیکەوە کاربەدەسـتانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن هەتا ئێسـتا تەرمی 27 کەس لە هوتێلەکە هەڵگیراونەتەوە، لەوانە 12 تەرم لە ژێرزەمینی هوتێلەکە و 15 تەرمی دیکە لە نهۆمی دووەم. هەروەها 2 لە هێرشبەرەکانیش کوژراون.

دەشڵێن هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە ناو هوتێلەکەدا نەماوە و ئێسـتا ژور بە ژوری دەپشـکنن.

XS
SM
MD
LG