ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ره‌فتاری سه‌ربازانی یاخیبووی وڵاتی مالیـیان سه‌رزه‌نشتکردووه ئه‌وانه‌ی به زه‌بری هێز ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان زه‌وتکرت له‌و حکومه‌ته‌ی وڵات که به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیـیانه هه‌ڵبژێردرابوو.
له به‌یانامه‌یه‌کدا دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای له سه‌ربازانی یاخیبووی مالی کرد سه‌لامه‌تی ژیانی سه‌رۆکی وڵات ئه‌مادۆ تۆمانی بپارێزن و هه‌روه‌ها داوای له‌و سه‌بازه یاخیبووانه‌ش کرد بگه‌ڕێنه‌وه بنکه له‌شکریه‌کانی خۆیان.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای ئازادکردنی کاربه‌ده‌ستانی ده‌ست به‌سه‌رکراوانیان کرد هه‌روه‌ها داوای ده‌ستبه‌جێ گه‌ڕانه‌وه‌ی حکومی ده‌ستوری و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی حکومه‌تی پـێشووی وڵاتی کرد.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ڕابه‌ری له‌شکری یاخیبونه‌که‌ی وڵاتی مالی " کاپتن ئه‌مادۆ سه‌نۆگۆ " دوێنێ له وته‌یه‌کی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی سه‌رۆکی وڵات و هه‌روه‌ها وه‌زیرانی ده‌ست به‌سه‌رکراو سه‌لامه‌تن و ده‌ستیان بۆ نابرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، له دوێنێ پـێـنجشه‌ممه‌وه سه‌رۆکی مالی نادیاره، به‌ڵام راپۆرته‌کانی میدیا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که سه‌رۆک له لایه‌ن پاسه‌وانانی کۆماریـیه‌وه له یه‌کێک له که‌مپه‌کاندا ده‌پارێزرێت.
دوێنێ سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له حکومه‌ت له مالی له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی وڵات هه‌واڵی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازیـیان راگه‌یاند ، دوای کۆنترۆڵکردنی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی.