سه‌رهه‌ڵـداوانی ته‌وارق له مالی که له زنجیره‌یه‌ک هێرشێـکدا ده‌سـتیان به‌سه‌ر 3 شار له باکوری وڵاته‌که‌دا گرت، ڕایانگه‌یاند که‌وا ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کان کۆتایی‌پـێهات.
ڕێـکخراوی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان که به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری " ئه‌زاوه‌د" ناسراوه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕاگرتنی شه‌ڕی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت مه‌به‌سته‌که‌ی خۆی پـێـکاوه.
سه‌رهه‌ڵـداوانی ته‌وارق پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کان له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه هێرشه‌کانیان ده‌سـتپـێـکرد و سه‌رئه‌نجام ده‌سـتیان‌گرتووه به‌سه‌ر هه‌رسێ شـاری کیدال و جا‌و و تمبوکتو.
سه‌رهه‌ڵداوانی ته‌وارق ئامانجیان دامه‌زراندنی وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆیه له ناوچه‌کانی باکوری مالی، به‌ڵام کۆمه‌ڵی ئه‌نسار ئه‌لدینی ئیسلامی ده‌یانه‌وێت شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له ته‌واوی وڵاتی مالیدا پـیاده‌بکرێت.
شیکه‌روان پـێیان وایه به‌م نزیکانه هه‌ردوو کۆمه‌ڵ به یه‌کدا ده‌ده‌ن به‌هۆی ئه‌و جیاوازیـیانه‌ی له ئامانجه‌کانیاندا هه‌ن.