Accessibility links

هەزاران کەس لە ماڵدۆڤا خۆپیشاندان دەکەن دژی حکومەت


سەرۆکی ماڵدۆڤا مایا ساندو
سەرۆکی ماڵدۆڤا مایا ساندو

ڕۆژی یەکشەممە لانیکەم هەزاران کەس لە پایتەختی ماڵدۆڤا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوای دەست لە کارکێشانەوەی حکومەت و سەرۆکی وڵاتەکە مایا ساندویان کرد کە لایەنگری ڕۆژئاوایە، حکومەت و سەرۆکی وڵاتەکەیان بە بەرپرس دانا لە هەڵاوسانی ئابووری و زیادبوونی نرخەکانی وزە لە وڵاتەکەدا.

بەپێی گرێبەستێک کە ساڵی ڕابردوو واژۆ کرا، ماڵدۆڤا گاز لە کۆمپانیای گازی ڕووسیا گازپڕۆم دەکڕێت. نرخی گاز لە وڵاتەکەدا مانگانە دەگۆڕێت و بەپێی وەرزەکان نرخەکانی گاز و نەوت دەگۆڕێن.

دینو تورکانۆ کە سیاسییەکی حزبی ئۆپۆزسیۆنی ئیان شۆرە، گوتی " ماڵدۆڤا ئێستا لە سەرە مەرگدایە." ئیان شۆر خاوەن کارێکە کە بە تۆمەتی ساختەکاری لە بانکدا تۆمەتبار کراوە.

ماڵدۆڤا کە بچووکترین وڵاتی دوای یەکێتی سۆڤییەتە و ژمارەی دانیشتوانەکەی 3.5 ملیۆن کەسە، ڕووبەڕووی قورساییەکی ئابووری گەورە بۆتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزەوە، نرخەکان لە مانگی نۆدا لە سەدا 29 زیادییان کردووە، لە مانگی هەشتیشدا لە سەدا 50 زیادییانکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG